ڤیزای شێنگن - لانی کەم شەش مانگ ماوەی چاوەڕوانیی
بە هۆی داواکاریی زۆر لەسەر ڤیزا تەواوی ئەو وادانەی دوای 15/2/2017 بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن تۆمارکراون، لە کاتی ئێستادا ماوەی چاوەڕوانیی لانی کەم شەش مانگ دەبێت. تکایە لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا ئاگاداری ئەم ماوە درێژە بن.
بە هۆی ئەمە و سنوورداریی تواناکانمان  وادەی تایبەت، هەتا بۆ ڤیزای چارەسەری پزیشکیش، دانانرێن. بەهۆی رێکخستنی کارەکانیشمانەوە وەڵامی داواکاریی لەمجۆرە نادرێتەوە.


سڕینەوەی وادە / وەرگرتنەوەی پارە
هەموو ئەو کەسانەی لە نێوان 12/2/2017 و 17/5/2017 لای کۆمپانیای ئای داتا وادەیان تۆمارکردووە و بە هۆی ماوەی درێژی چاوەڕوانکردنەوە نایانەوێت داواکارییەکەیان پێشکەش بکەن، دەرفەتی ئەوەیان پێدەدرێت وادەکەیان بسڕنەوە. بۆ وادەیەکی ئاسایی 10 دۆلار و بۆ وادەی ڤی ئای پی 70 دۆلار وەردەگرنەوە.
ئێوە دەتوانن رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە نێوان کاتژمێر 3 تا 5 دوای نیوەڕۆی ئەم رۆژانەی خوارەوە لای کۆمپانیای ئای داتا لە هەولێر وادەکانتان بسڕنەوە:
30 و 31 ئایار، 6، 7، 13، 14، 20 و 21 ی حوزەیران
تکایە پەیامی (ئیمەیل) تۆمارکردنی وادەکەتان لای ئای داتا لەگەڵ خۆتان بۆ سڕینەوەکە بهێنن.


هۆشداریی سەبارەت بە نووسینگە گوماناوییەکانی گەشتیاریی
راشکاوانە هۆشداریی دەدەین لە پەنابردنە بەر بەو نووسینگە گوماناوییانەی گەشتیاریی کە بەڵێنی دەستەبەرکردنی وادەی خێرا، پێدانی ڤیزا یاخود بەڵگەنامەی پێویستتان پێدەدەن. بەشی ڤیزا تەنیا لەگەڵ کۆمپانیای ئای داتا کاردەکات. تەواوی فۆڕمەکانی داواکاریی و زانیارییەکان بێبەرامبەر لەسەر سایتی کونسوڵگەریی گشتیی www.erbil.diplo.de بە زمانی کوردیش لەبەردەستتدان.

http://www.irak.diplo.de/Vertretung/irak/ku/RK/__Visabestimmungen.html

ڤیزا بۆ مانەوەی کەمتر لە 90 رۆژ - ڤیزای شێنگن

Schengenvisum

 لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

ڤیزای شێنگن

ڤیزای بۆ مانەوەی ماوەی زیاتر لە 90 رۆژ - ڤیزای نیشتمانی

VIS - Visa Information System

 لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

ڤیزای نیشتمانی

ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی سوری

Visa

 لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی سوری

پەیوەندیکرن بە بەشی کاروباری کونسوڵگەرییانە

پرسیار، خواست یان پێشنیارێکتان هەیە؟ یاخود ده‌تانه‌وێت داوای دانانی واده‌یه‌ک بکه‌ن؟

پەیوەندیکرن بە بەشی کاروباری کونسوڵگەرییانە

بەکارهێنانی بەرنامەی ڤیدێکس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزا لەرێی ئینتەرنێتەوە

Visa

 بەڕێزان، بەخێربێن بۆ بەرنامەی ڤیدێکس بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانتان لەرێی ئینتەرنێتەوە بۆ مەبەستی داواکردنی ڤیزای شینگن لای کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕال لە هەولێر. ئێمە دەمانەوێت بەپێی ...

پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزا لەڕێی ئینتەرنێتەوە

بەرنامەی هاوکاری خێزان - رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ

IOM Familienunterstützungsprogramm Erbil

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) هاوکاری ئەو خێزانە سووری و عراقییانە دەکات کە داوای ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان لای کەسێک دەکەن کە لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دانی پێدانراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەم بەرنامەیەی هاوکاری بۆ خێزانە عێراقی و سوورییەکان دەستپێکردووە.  داواکاران هاوکاری بێبەرامبەر سەبارەت بە پرسیارەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ڤیزا وەردەگرن.

بەرنامەی هاوکاری خێزان - IOM

Sie verlassen die mobil-optimierte Website der Deutschen Auslandsvertretung.